کەش وهەوای  پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

ئەمڕۆ 14- 1- 2023

 

کەش/ ئاسمان بە شێوەیەکی گشتی لە هەرێمی کوردستان هەوری تەواو دەبێت لە دوای نیوەرۆ باران بارین دەست پێدەکات لە ناوچەکانیسلێمانی و گەرمیان وکەرکوک وە لەگەڵ هەندێ ناوچە شاخاویەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر. لە کاتەکانی شەودا رێژەی دابارین لەپارێزگای سلێمانی زیاتر دەبێت لەگەڵ بارینی کڕێوە و بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاویەکانی.

پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.

خێراى با / 5 – 15 کم/س.

ئاراستەی با / باشورى خۆرهەڵات

مەوداى بینین / 7 - 10 کم

پلەکانی گەرما / لەسەرنەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە

سبەی 15- 1- 2023

کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت هەندێکجار دەگۆرێت ب نیمچە هەور, لەکاتەکانی بەیانی زوودا لە ناوچەکانی سەر بە پارێزگای سلێمانینمە باران دەبێت.

پلەکانی گەرما/ بەرز دەبێتەوە بە (١-٢) پلە بە بەراورد لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.

خێراى با / 5 – 15 کم/س.

ئاراستەی با / باکورى خۆرئاوا

مەوداى بینین / 8 - 10 کم

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 14

سلێمانی : 11

دهۆک : 14

کەرکوک : 16

هەڵەبجە : 12

زاخۆ : 14

سۆران : 10

گەرمیان : 17

بەشى پێشبینى / 14- 1- 2023