بەپەلە

ئەمڕۆ هەینی لەقەزای خورماتوو بەهۆی دارمانی دیواری ماڵێکەوە ٢ گیانی لا دەستدا

زانیاری زیاتر.

 

ئەمڕۆ هەینی لەقەزای خورماتوو بەهۆی دارمانی دیواری ماڵەکەیان بەسەریاندا کچ و دایکێک بەناوەکانی (هند محەمەد حسێن/تەمەن 37 ساڵ) و (لینا عەبدوسەلام/تەمەن دوو ساڵ) گیانیان لەدەستدا.

 

لە گوندی مەفتولی دیوارێک بەسەر دایک و منداڵێکدا رووخاوە و هەردووکیان دوا بەدوای یەک گیانیان لەدەستداوە.

 

حوسەین عەلی بەڕێوەبەری پۆلیسی خورماتوو رایگەیاند، لە گوندی مەفتولی سەر بە شارۆچکەی سلیمان بەگ دیوار بەسەر دایکێک و منداڵەدوو ساڵانەکەیدا رووخاوە و هەردووکیان گیانیان لەدەستداوە.

 

ئاماژەی بەوەشدا، دایک و منداڵەکەی پاش برینداربوونیان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و لە سەرەتادا منداڵەکە گیانیلەدەستداوە و دواتریشدایکی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستداوە.