وەزارەتی بەرگری روسیا رایدەگەیەنێت، ناوچەی سۆلیداریان بە تەواوی کۆنترۆڵ کردووە

 

و ئەو سەربازە ئۆکرانیانەی لە سنوورەکە ماونەتەوە، هیچ رێگەیەکیان لەبەردەمدا نەماوە، جگە لە خۆبەدەستەوەدان.

 

وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاندووە، کۆنترۆڵکردنی سۆلیدار بایەخێکی ستراتیژی هەیە و سوپای روسیا توانیویەتی زۆرێک لەو هێزەئۆکرانیانەی لە ناوچەکە بوون پەکبخات و پەیوەندییان بە بەرەکانی دیکەوە بپچڕێت.

 

هەروەها روونیکردۆتەوە، لە ماوەی چەند رۆژی رابردووی شەڕدا، توانیویانە سەدان سەربازی ئۆکرانی بکوژن و سیستمی بەرگریسەربازانی ئۆکرانی پەکبخەن