مستەفا هیجری هیچکات داوای جیابوونەوەمان لە ئێران نەکردووە
مستەفا هیجری بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا کە "ئێرانییەکانئێوە بە جیاییخواز دەزانن"، وتی: ئەو تۆمەتانە پێش لە هاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش لەلایەن حکوومەتی پەهلەوییەوە بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ داواکارییەکانی حیزبی دێموکرات
هاتووەتە ئاراوە
ئێستاش کۆماری ئیسلامیی ئێران درێژەدەری ئەو تۆمەتەیە و ئەو تۆمەتانە تەنیا بە مەبەستی لەباربردنی خەبات و شۆڕشی ئازادیخوازانەیگەلی کوردە لە چوارچێوەی ئێراندا
لەلایەکی دیکەشەوە بیانوویەکە بۆ سەپاندنی سزای قورس بەسەر چالاکانی حیزبی دێموکرات و هەروەها خەڵکی کوردستان لە دادگانادادپەروەرەکانی کۆماری ئیسلامیدا
ئێمە و هیچ حیزبێکی ناسراوی دیکەی کوردستانی داوای جیایی لە ئێرانمان نەکردووە.