وه‌‌‌زاره‌‌‌تی سامانه‌‌‌ سرووشتییه‌‌‌کان

سەبارەت بە تەقینەوەکە

چاوه‌‌‌ڕوانی ئه‌‌‌نجامی لێکۆڵینه‌‌‌وه‌‌‌کان‌ ده‌‌‌که‌‌‌ین

 

بریکاری وه‌‌‌زاره‌‌‌تی سامانه‌‌‌ سرووشتییه‌‌‌کانی حکومه‌‌‌تی هه‌‌‌رێمی کوردستان رایگه‌‌‌یاند، ئه‌‌‌م به‌‌‌یانییه‌‌‌ ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ کێڵگه‌‌‌ی غازی کۆرمۆر روویداوه‌‌‌،به‌‌‌ڵام ده‌‌‌نگۆی چه‌‌‌ند میدیاو سۆشیال میدیایه‌‌‌ک ره‌‌‌تده‌‌‌که‌‌‌نه‌‌‌وه‌‌‌.

د. ئەحمەد موفتی، بریکاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان به‌‌‌ وێستگه‌‌‌نیوزی راگه‌‌‌یاند: به‌‌‌ره‌‌‌به‌‌‌یانی ئه‌‌‌مڕۆ هه‌‌‌ینی13ی کانوونی دووه‌‌‌می 2023، ده‌‌‌نگی ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ کێڵگه‌‌‌ی غازی کۆرمۆر بیستراوه‌‌‌، بڵام ئه‌‌‌و ده‌‌‌نگۆیه‌‌‌ ره‌‌‌تده‌‌‌که‌‌‌نه‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌له‌‌‌ به‌‌‌شێک له‌‌‌ میدیاوسۆشیال میدیا بڵاوکراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌.

د. ئه‌‌‌حمه‌‌‌د موفتی وتیشی: "هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە و چاوه‌‌‌ڕوانی ئه‌‌‌نجامی لێکۆڵینه‌‌‌وه‌‌‌که‌‌‌ ده‌‌‌که‌‌‌ین".

کاتژمێر 9:30ی بەیانی ئەمڕۆ هه‌‌‌ینی 13ی کانوونی دووه‌‌‌م، تەقینەوەیەک لەناو کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە نزیکی (LPJ)ی روویدا.

هەر به‌‌‌پێی زانیارییه‌‌‌کان، "ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌که‌‌‌ زیانی گیانی نه‌‌‌بووه‌‌‌، بەڵام زیانه‌‌‌ مادییه‌‌‌کان نه‌‌‌زانراون".

هاوکات به‌‌‌شێک له‌‌‌ میدیاکان باسیان له‌‌‌وه‌‌‌کردووه‌‌‌، که‌‌‌ ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌که‌‌‌ له‌‌‌ ئه‌‌‌نجامی هێرشی موشه‌‌‌کی بووه‌‌‌، به‌‌‌ڵام تا ئێستا ئه‌‌‌وه‌‌‌ پشتڕاست نه‌‌‌کراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌و به‌‌‌ وته‌‌‌ی بریکاری وه‌‌‌زاره‌‌‌تی سامانه‌‌‌ سرووشتییه‌‌‌کانیش، ئه‌‌‌وان چاوه‌‌‌ڕوانی ئه‌‌‌نجامی لێکۆڵینه‌‌‌وه‌‌‌ی هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منییه‌‌‌کانن.