تەقینەوەیەک لەناو کێلگەی کۆرمۆر روویدا

هێشتا هۆکاری تەقینەوەکە دیار نیە

 

بەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لەناو کێڵگەی غازی کۆرمۆر روویدا، هێشتا هۆکاری تەقینەوەکە دیار نیە

 

بەگوێرەی زانیارییەکان: کاتژێمر (9:30)ی بەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لەناو کێڵگەی غازی کۆرمۆر روویداوە لە نزیکی (LPJ)یەکەو بە پێیبەدواداچونەکان هێرشەکە هێشتا نا ڕوونە ، تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام پێدەچێت زیانی مادی هەبوو بێت.

 

کێڵگەی غازی کۆمرۆر غازی وێستگەکانی کارەبا و غازی ماڵانی هەرێمی کوردستان دابین دەکات.