لەسەر فول لایت  گەنجێک درایە بەر چەقۆ

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند:

 

کەمێک پێش ئێستا بریندارێک بەناوی ( هـ . م . ح ) ڕەگەزی نێر، لەدایک بووی ساڵی 2002، پیشەی کاسب، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکیڕاپەڕین گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە شوێنەواری 2 چەقو بەسەر جەستەیەوە هەیە.

 

بەوتەی خۆی " لەگەڕەکی ڕاپەڕین لەسەر فول لایت کەسێک بەچەقۆ هێرشی کردۆتەسەر و بەسەختی برینداری کردووە و لەلایەن دوو هاوڕێیگەیەندراوەتە نەخۆشخانە " بەهۆی سەختی برینەکەشیەوە بەڕێکرا بۆ سلێمانی.

 

چەند خولەکێک دوای ڕووداوەکە تۆمەتبارەکە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن و مکافحە دەستگیرکرا، پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆڕووداوەکە کراوەتەوە.