گە نجێک زیاتر لە ١١٠ کیلۆمەتری بەپێ بڕی بۆ کۆشکی سەرۆکاییەتی هەرێم کە موڵکی هاوڵاتیانی هەرێمە  بەڵام نێچیرڤان بارزانی ئامادەنەبوو پێشوازی لێ بکات

 

محەمەد خەڵکی سۆرانە و پیشەی چایچییە ، شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند کە دەیەوێ بە پێ لەسۆرانەوە بچێتە شاری هەولێر بۆ ماڵی نێچیرڤانبارزانی تاکو بزانێت ئایا سەرۆکی هەرێم ئامادەیە هاوشێوەی یوتیوبەری عێراقی عەلی عادل پێشوازی لێبکات و وێنەیەکی لەگەڵدا بگرێت ..

 

بۆ ئەو مەبەستە بەرەبەیانی ئەمڕۆ محەمەد لەشاری سۆرانەوە بە پێ بەڕێکەوت بەرەو شاری هەولێر و 110 کیلۆمەتری بڕی بۆ گرتنی وێنەیەکلەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ، بەڵام پێچەوانەی چاوەڕوانییەکانی محەمەد نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمیکوردستان ئامادە نەبوو پێشوازی لێبکات و محەمەد بەبێهیوایی گەڕایەوە شاری سۆران ..