مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکومەت، بەرەو بەغدا بەڕێکەوت.

 

سەرۆکی حکومەت لە بەغدا، لەگەڵ هەر چوار سەرۆکایەتییەکانی عێراق، سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک کۆمار لەتیفڕەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محەمەد حەلبوسی و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری  فائق زێدان کۆدەبێتەوە.

 

لە کۆبوونەوەکاندا، گفتوگۆ دەربارەی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ ، لە سەربنەمای دەستوور و ڕێککەوتنی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت و کارنامەی وەزاری دەکرێت.

 

هەروەها برەودان بە هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەردوولا لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی کێشە و ئاستەنگەکان وچارەسەرکردنیان تاووتوێدەکرێت.