ئاگادارییەک لە هاتوچۆی هەڵەبجەوە بۆ شۆفێران

 

هاتووچۆی هەڵەبجە ڕایگەیاند، بەهـۆی گۆڕانکاری لە کەشو هـەواو تەڕی و شێی ڕێـگاوبانەکان لەسنوری پارێزگاکە تەمومژێکی چڕ دروستبووە مـەودای بینینی کەمکردوەتەوە.

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویکردەوە، ئاگاداری شۆفێران دەکەینەوە بەهـۆی گۆڕانکاری لە کەشو هـەواو تەڕی و شێیڕێـگاوبانەکان لەسنوری ( هەڵەبجە و هەورامان و شارەزوور ) تەمومژێکی چڕ دروست بووە مـەودای بینینی کەمکردوەتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ئێستادا پێویـستە لەسـەر شـۆفێـرانی بەڕێز کە زۆر بەوریاییەوە مامـەڵە لەگەڵ ڕەوشی ڕێگاوبانەکان بکەنخـێرایەکانتــان کەم بکـەنەوە لایتی تەم ئیش پێبکەن .