بەڕێوەبەری گشتیی ئاو‌ و ئاوەڕۆ لە ‏هەرێمی کوردستان دەڵێت "لەکرێی ‏مانگانەی نەبەستنی پێوەری ئاو لە 80 هەزار دینارەوە بۆ 45 هەزاردینار ‏کەمدەکرێتەوە‌،

 

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو‌ و ئاوەڕۆ لە ‏هەرێمی کوردستان دەڵێت "لەکرێی ‏مانگانەی نەبەستنی پێوەری ئاو لە 80 هەزاردینارەوە بۆ 45 هەزار دینار ‏کەمدەکرێتەوە‌، بەڵام ئەوەی پێوەری نەبەستبێت بۆ ساڵەکانی ‏‏2021‌ و 2022 بۆ هەر مانگێک 80 هەزاردینارەکە دەبێت بدات.

  

بەڕێوەبەری گشتیی ئاو‌ و ئاوەڕۆ لە ‏هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، تادێت قەرزی ئاو زیاد دەبێت، ئێستا ‏‏400 ملیار دیناریان لەلای خەڵکو فەرمانگەکانە.