قوباد تاڵەبانی : دەیان پڕۆژە  لە بوارەکانی پیشەسازی و گەشتوگوزار و کشتوکاڵ جێبەجێ دەکەین

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

 

قوباد تاڵەبانی : دەیان پڕۆژە  لە بوارەکانی پیشەسازی و گەشتوگوزار و کشتوکاڵ جێبەجێ دەکەین

 

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شارەوانی و وەبەرهێنانی سلێمانی کۆبووەوە و ڕایگەیاند ، لەپلانماندایە، دەیان پڕۆژەی تر لە بوارەکانی پیشەسازی و گەشتوگوزار و کشتوکاڵ جێبەجێبکەین.

 

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوشکرد ، دوای کۆبوونەوەی ٩/٤ی ساڵی رابردوومان لەگەڵ ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی، لەئێستادا ژمارەیەکیبەرچاو لە پڕۆژەکان مامەڵەکانیان کۆتایی هاتووە و چوونەتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

 

ڕاشیگەیاند، کۆبونەوەی ئەمڕۆمان لەگەڵ شارەوانی و وەبەرهێنانی سلێمانیØ› هەڵسەنگاندمان بۆ کارەکانی پێشوو کرد وقسەمان لەسەرپلانی ٢٠ ٢٣ یش کرد، دیسانەوە جەختمان لەسەر کەمکردنەوەی رۆتین و هەماهەنگی نێوان دامودەزگاکانی حکومەت و وەبەرهێنەرانکردەوە. لە پلانماندایە، دەیان پڕۆژەی تر لە بوارەکانی پیشەسازی و گەشتوگوزار و کشتوکاڵ جێبەجێبکەین.