بەپەلە

کەشناسی وشکەسەرمایەک بەڕێوەیە

ئاراس جه‌‌‌بار، شاره‌‌‌زای بواری که‌‌‌شناسی رایگه‌‌‌یاند، سبەی سێشەممە 10/1/2023، لە ئەنجامی کاریگەریی بەرزەپاڵەپەستۆیەک لەسەرهه‌‌‌رێمی کوردستان، ئاسمان بە شێوه‌‌‌یه‌‌‌کی گشتی ساماڵ دەبێت، لە کاتەکانی بەرەبەیانەوە لە ناوچەکانی سنووری سلێمانی و ئیدارەیراپەرین، بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکان خێرایی با بە شێوەی وشکەسەرما به‌‌‌ ئاڕاستەی باکووری رۆژهەڵات چالاک دەبێت، بە خێرایی 15 تا30 کیلۆمه‌‌‌تر له‌‌‌ کاتژمێرێکدا.

 

نزمترین پله‌‌‌ی گەرما لە شەودا لە سەرجەم ناوچە شاخاوییەکاندا 3 تا 5 پلە بۆ ژێر سفری سەدی نزم دەبێته‌‌‌وە و بەستن روو دەدات، لەسەنتەری شاری سلێمانیش بۆ یه‌‌‌ک پلە ژێر سفر دادەبەزێت.

 

کاریگەریی ئەم وشکەسەرما و بایە لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان، تا پێش نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە 12/1/2023،بەردەوام دەبێت.