سەرۆک وەزیرانی عێراق بە فەرمانێک سەجەم بازگەی هێزە ئەمنییەکان لەسەر شەقام و رێگە سەرەکییەکانی  ناو شاری بەغدادی لابرد

 

بە پێی راگەیەندراوێکی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی بەغداد، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانێکیئاراستەکردوون بۆ لابردنی سەجەم بازگەی هێزە ئەمنییەکان لەسەر شەقام و رێگە سەرەکییەکانی و ناو شاری بەغداد و فەرمانەکەشجێبەجێکراوە و بازگەکان لابراون.

 

ئاماژەی بەوەشکراوە، فەرمانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ لابردنی بازگەکانی ناوشاری بەغداد دوای باشبوونی رەوشی ئەمنییە وکاریگەری زۆری بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان دەبێت و قەرەباڵخی کەم دەکاتەوە.