بەپەلە..
ئێستا لەناو کافتریای لوریتا لەژێر پردی خەسرەوخاڵ، کەسێک تەقەی لێکراو گیانی لەدەستدا،
تەقەکەرەکەش هەڵهاتووە..
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی رایگه‌یاند، که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر له‌ناو کافتریایە‌کی سلێمانی که‌سێک ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی له هاوڵاتیه‌ک کردوه و ده‌ستبه‌جێئه‌و هاوڵاتیه گیانی له‌ده‌ستداوه، له‌ئێستاشدا هێزه ئه‌منیه‌کان گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌که و لێکۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێکردوه.
هاوکات تا ئێستا ورده‌کاری روداوه‌که نه‌زانراوه، ته‌رمی ئه‌و هاوڵاتیه‌ش بۆ پزیشکی دادی سلێمانی گواستراوەتەوە
.بە گوێرەی زانیارییەکان، ، روداوه‌که له‌ناو کافتریای (ل) له‌نزیک پردی خه‌سره‌و خاڵ رویداوه، له‌ئێستادا ژماره‌یه‌ک له هێزه ئه‌منیه‌کانگه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌که و لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچونیان ده‌ستپێکردوه، تا ئێستاش هیچ که‌سێک له‌سه‌ر ئه‌و روداوه ده‌ستگیرنه‌کراوه.