یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە و لە سەر چەند تەوەرەیەک ڕێک دەکەون

مه‌‌‌حموود ئێزدی، ئه‌‌‌ندامی کۆمیته‌‌‌ی ناوه‌‌‌ندیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند،بڕیاره‌‌‌ دوای سه‌‌‌ری ساڵ کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کمان له‌‌‌گه‌‌‌ڵیه‌‌‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان هه‌‌‌بێت، کە له‌‌‌سه‌‌‌ر ئاستی مه‌‌‌کته‌‌‌بی سیاسیی ده‌‌‌بێت و ئه‌‌‌ندامانی کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ دیاری ده‌‌‌کرێن، که‌‌‌ کێن و لایئه‌‌‌وانیشه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ هه‌‌‌مان شێوه،‌ چوار بابه‌‌‌تیش ته‌‌‌وه‌‌‌ره‌‌‌ی سه‌‌‌ره‌‌‌کیی گفتوگۆکەمان ده‌‌‌بێت که‌‌‌ ئه‌‌‌مانه‌‌‌ن:

یه‌‌‌که‌‌‌م: هاوبه‌‌‌شیکردنی کورد له‌‌‌ چوارچێوه‌‌‌ی یه‌‌‌ک سیاسه‌‌‌تی گشتی بۆ حکوومه‌‌‌تی عێراق و مامه‌‌‌ڵه‌‌‌کردن له‌‌‌گه‌‌‌ڵ عێراق.
دووه‌‌‌م: پرسی هاوبه‌‌‌شیی له‌‌‌ حکوومه‌‌‌تی هه‌‌‌رێم و بایکۆتی یه‌‌‌کێتی و چۆنیه‌‌‌تیی مامه‌‌‌ڵه‌‌‌کردن له‌‌‌گه‌‌‌ڵ که‌‌‌یسی دامه‌‌‌زراوه‌‌‌کانی ده‌‌‌وڵه‌‌‌ت.
سێیه‌‌‌م: پرسی ئه‌‌‌و گۆڕانکارییانه‌‌‌ی له‌‌‌ ناوچه‌‌‌که‌‌‌ هاتوونه‌‌‌ته‌‌‌ ئاراوه‌‌‌.
چواره‌‌‌م: ئه‌‌‌و گرفتانه‌‌‌ی له‌‌‌ رووی حزبییه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ کوردستان هەن،‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ چەند پرسێکی دیکه‌‌‌.

ئاماژه‌‌‌ی به‌‌‌وه‌‌‌ش کرد،قۆناغه‌‌‌که‌‌‌ ئه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌خوازێت پارتی و یه‌‌‌کێتی به‌‌‌یه‌‌‌که‌‌‌وه‌‌‌ بن و پێکه‌‌‌وه‌‌‌ ئیداره‌‌‌ی ئەم هەرێمە بکەین و یەکدەنگ و یەکڕیز بین له‌‌‌هەمبەر گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە‌، تەنانەت چوارچێوەی نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تییش ئه‌‌‌وه‌‌‌مان لێ ده‌‌‌خوازێت، که‌‌‌ به‌‌‌یه‌‌‌که‌‌‌وه‌‌‌ قۆناغه‌‌‌که‌‌‌ تێپەڕێنین.“