بەرەبەیانی شەممە ۳ی گەلاوێژی ۲۷۲۶، سزای لەسێدارەدانی سەردار قادری، بەندکراوی ٣٧ ساڵی خەڵکی مەهاباد، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەو لە ۲۰ی بەفرانباری ۲۷۲۱ دەستبەسەر کرابوو و پاشان بە تۆمەتی «کوشتنی ئەنقەست» لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕژێمی تێرۆریستی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.
تاکو ئێستا، هیچ ڕاگەیەنراوێکی فەرمی لەلایەن دەزگاکانی ڕژێمی تێرۆریستی ئێرانەوە هەواڵی جێبەجێکردنی ئەم سزایەیان بڵاونەکردووەتەوە.