بەپەلە

 

بافڵ تاڵەبانی دەستی کردبەجێ بەجێکردنی بڕیارەکانی وردەکاری زیاتر بخوێنەوە

 

لەسەر بڕیار و راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی

لە چوارچێوەی پرۆژەی ئاشتکردنەوەی سلێمانی و سەوزکردنی کوردستان، هەڵمەتی نیشتمانی ناشتنی یەک ملیۆن نەمام لەسەر بڕیار وراسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دەستپێدەکات.

بڕیارە هەڵمەتەکە رۆژی چوارشەممە 28 ی کانوونی یەکەمی 2022 کاتژمێر 1:30 دوانیوەڕۆ لە شەقامی دووسایدی ( گۆیژە - ئەزمەڕ ) سەروو فلکەی بەرزاییەکانی سلێمانی، دووڕیانی تونێلی ئەزمەڕ و دۆڵەمیران، نزیک فلکەی ئەحمەد بلدۆزەر رابگەیەندرێت و دەزگاکانیراگەیاندنیش بانگهێشت کراون بە مەبەستی رووماڵکردنی راگەیاندنی ئەو هەڵمەتە.