مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتە ئامێری پێویست بۆ فراوانکردنی چەتری بەرگری لەسەر تەنگاوی ھورمز دادەنێت.
ڕوبیۆ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: ئەمریکا ڕێگەیەکی سەلامەتی بۆ کەشتییەکانی زیاتر لە ٨٠ وڵات کردووەتەوە و بەردەوام دەبێت لە پاراستنی ئاسایشی ھەرێمی و بازرگانی دەریایی.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، وتی کە وڵاتەکەی بەشدارە لە «پێکدادانێکی سەربازی بچووک»دا و زیادیکرد: ڕژێمی تێرۆریستی ئێران ھیچ شانسێکی نییە و خۆشیان ئەمە دەزانن.
پیت ھێگست، وەزیری بەرگری ئەمریکا، لە وەڵامی ھەڕەشەی بەلەمەکانی پاسداراندا ڕایگەیاند: ستراتیژی ئێمە بەکارھێنانی تەکنەلۆژیای لێزەرییە و ئێستا ھەر شتێک کە نزیک ببێتەوە لە کەشتییەکانمان، لەناوی دەبەین.
دێن کین، سەرۆکی ئەرکانی ھێزە چەکدارەکانی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە ڕژێمی تێرۆریستی ئێران بە ڕێگریکردن لە تەنگاوی ھورمز، دەستی کردووە بە «باجستاندن» لە جیھان.
سی ئێن ئێن بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی ڕاپۆرتی دا کە ئیسرائیل لە ھاوبەشی لەگەڵ ئەمریکادا خەریکی ئامادەکارییە بۆ گەڕێکی دیکەی ھێرشی ئەگەری دژی ڕژێمی تێرۆریستی ئێران.
ڕوبیۆ سەبارەت بە گەمارۆی دەریایی ڕایگەیاند کە ئەم کارە بە تەنھا ڕۆژانە تا ٥٠٠ ملیۆن دۆلار لە داھاتی ڕژێمی تێرۆریستی ئێران کەم دەکاتەوە و وتی: ٩٠٪ی کۆی بازرگانی ئێران ڕاگیراوە و زیانی ھەرئێستە بە ژێرخانی نەوتی گەیشتووە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی کردەوە: ناتوانێت بارودۆخێک ھەبێت کە تەنگاوێک ھەبێت و ھەر کەشتییەکی پێیدا بڕوات بتەقێنن و تەنھا کەشتییەکانی خۆیان ڕێگەپێدراو بن، ئەمە مومکین نییە.
ڕوبیۆ ھەروەھا وتی: ڕژێمی تێرۆریستی ئێران بە دەستی مەلا ڕادیکالەکانی شیعە بەڕێوەدەبرێت و خەڵکی ئێران ڕۆژانە قوربانی ئەم ڕژێمەن، سەرۆکی ئەمریکا ھاوخەمییەکی قوڵی بەرامبەر بەوەی بەسەریان د