دان کەین، سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا، ڕایگەیاند کە ڕژێمی تێرۆریستی ئێران لە دوای دەستپێکردنی ئاگربەست لە ٨ی نیسانی ڕابردووەوە، زیاتر لە ١٠ جار هێرشی کردووەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا.

کەین لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانییدا لە واشنتۆن ئاماژەی بەوە کرد کە ڕژێمی تێرۆریستی ئێران ٩ جار تەقەی لە کەشتییە بازرگانییەکان کردووە و ٢ کەشتیی کۆنتێنەریشی دەستبەسەر کردووە.

ئەم باڵاترین ئەفسەرە سەربازییەی ئەمریکا ڕوونیکردەوە کە تەنها ڕۆژی دووشەممە، ڕژێمی تێرۆریستی ئێران هێرشێکی کردۆتە سەر عومان و ٣ هێرشیشی کردۆتە سەر ئیمارات.

بە وتەی کەین، هێزەکانی ڕژێمی تێرۆریستی ئێران موشەکی کرووز، درۆن و بەلەمی خێرایان دژی هێزەکانی ئەمریکا بەکارهێناوە کە سەرقاڵی گەڕاندنەوەی گواستنەوەی بازرگانین لە گەرووی هورمزدا.

هەلیکۆپتەرە هێرشبەرەکانی ئەمریکا توانیویانە ئەم هێرشانە تێکبشکێنن، بەڵام ئەم هێرشانە بوونەتە هۆی گیڕخواردنی نزیکەی ٢٢٥٠٠ دەریاوان لەناو زیاتر لە ١٥٥٠ کەشتیی بازرگانیدا لە کەنداو.