بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی فایننشاڵ تایمز، ئاڵۆزییەکی سیاسی لە نێوان سکۆت بێسێنت، وەزیری خەزێنەی ئەمریکا و ڕاشێل ڕیڤز، وەزیری دارایی بەریتانیا ڕوویداوە.
ئەم کێشەیە دوای ئەوە هاتووە کە ڕیڤز لە کۆبوونەوەیەکدا لە واشنتۆن ڕەخنەی لە جەنگی دژی ڕژێمی تێرۆریستی ئێران گرتووە و ئامانجەکانی بە ناڕوون و تەمومژاوی ناوبردووە.
سەرچاوەکان دەڵێن بێسێنت بەهۆی ئەم هەڵوێستەوە هۆشدارییەکی توندی بە هاوتا بەریتانییەکەی داوە، بەڵام ڕیڤز بە تووڕەیی وەڵامی داوەتەوە و ڕایگەیاندووە کە کارمەندی ئەو نییە و بە سەربەخۆیی بڕیار دەدات.
ڕیڤز جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەرکی حکومەتی بەریتانیایە ڕێکاری پێویست بگرێتە بەر بۆ پاراستنی ئابووری وڵاتەکەی لە لێکەوتە نەرێنییەکانی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ڕژێمی تێرۆریستی ئێران.
ئەم ڕووداوە ئاستی نیگەرانییەکانی لە نێوان هاوپەیمانە نزیکەکاندا لەسەر شێوازی بەڕێوەبردنی جەنگەکە ئاشکرا دەکات.