وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات ڕایگەیاند، بۆ دووەمین جار لە ڕۆژێکدا ڕژێمی تێرۆریستی ئێران هێرشی موشەکی کردووەتە سەر خاکی ئەم وڵاتە.

وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەم هێرشانەی بە پەرەسەندنێکی مەترسیدار و هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئارامی و سەقامگیری وڵاتەکە وەسف کردووە.

ئەو وەزارەتە جەختی کردووەتەوە کە بە توندی هێرشە موشەکی و درۆنییەکانی ڕژێمی تێرۆریستی ئێران سەرکۆنە دەکەن و مافی تەواوی خۆیان بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکان دەپارێزن.

لەلایەکی دیکەوە، تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران بە گوتەی فەرماندەیەکی سەربازی ئەم وڵاتە ڕایگەیاندووە کە ڕژێمی تێرۆریستی ئێران هیچ پلانێکی نییە بۆ بەئامانجگرتنی ئیمارات.

ئەم هێرشانە لە کاتێکدا ڕوودەدەن کە پێشتریش هێرشی هاوشێوە ڕوویانداوە و وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات دەڵێت کە دەستەوەستان نابن بۆ پاراستنی ئارامی و سەروەری وڵاتەکەیان.