توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرای دەکات کە ڕۆیشتنی ١٥ خولەک لە دەرەوە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر مێشک هەیە.
ڕۆیشتن، ههڵمژینی هەوای پاک دەبێتە هۆی زیادبوونی ئۆکسجین لە مێشکدا و باشترکردنی خولانەوەی خوێن.
هەروەها ڕۆیشتن لە سروشتدا ڕێژەی کۆرتیزۆڵ (هورمۆنی فشاری دەروونی) کەم دەکاتەوە و هەستی ئارامی بە مرۆڤ دەبەخشێت.
ئەم کارە سادەیە دەتوانێت بەرگری مێشک لە نەخۆشییە دەروونییەکان بەرز بکاتەوە و توانای بیرکردنەوە و تەرکیز باشتر بکات.
پسپۆڕانی تەندروستی پێشنیار دەکەن کە ڕۆیشتنی ڕۆژانە لە دەرەوە، بەتایبەت لە شوێنە سەوزەکاندا، بکرێتە بەشێک لە ڕۆتینی ڕۆژانە.