نووسینگەی محه‌‌‌مه‌‌‌د شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا گه‌‌‌ڕاندنەوەی وەجبەی دووەمی پاره‌‌‌ دزراوه‌‌‌که‌‌‌ی بانکیرافیده‌‌‌ینی راگه‌‌‌یاند، کە بڕی 134 ملیار و 455 ملیۆن و 600  هەزار دینار بووه‌‌‌.

 

به‌‌‌پێی راگه‌‌‌یه‌‌‌ندراوه‌‌‌که‌‌‌، "کۆی ئەو بڕە پارەیەی کە وەرگیراوەتەوە دەبێتە 317 ملیار و 35 ملیۆن و 536 هەزار و 525 دینار".

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئۆپەراسیۆنەکانی وەرگرتنەوەی پارە و بەدواداچوون بۆ داواکراوان بەردەوامە لەژێر چاودێری راستەوخۆیسەرۆکی حکومەت، لە جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت کە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەخاتە پێشەنگی ئەولەویەتەکانەوە".

 

پێشتریش دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاندبوو، لێکۆڵینەوە لەسەر دیار نەمانی سێ ترلیۆن و 700 ملیار دیناری عێراق دەکرێت و ئەوبڕە پارەیەش تایبەتە بە خەزێنەی دەوڵەت.