بافڵ تاڵەبانی و مەحمود سەنگاوی و وەهاب هەڵەبجەیی کۆبوونەوە

 

دەقی راگەیەندراوی بافڵ تاڵەبانی

 

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی، لێپرسراوی میحوەریگەرمەسێری هێزی پێشمەرگەی کوردستان.

 

‏‎لە کۆبوونەوەکەدا کە وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای دژەتیرۆر ئامادەبوو، دۆخی ئەمنی و سەربازی گەرمەسێر و جموجۆڵیپاشماوەکانی داعش لە سنووری حەمرین و ئەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان تێدایە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

 

‏‎لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ ستایشی هەوڵەکانی لێپرسراوی میحوەری گەرمەسێر، هێزی پێشمەرگە، دەزگای ئاسایش،دژەتیرۆر، کۆماندۆی کوردستان و هێزەکانی ناوخۆی کرد کە لێبڕاوانە لە راپەڕاندنی ئەرکەکانیان بەردەوامن وتی، هەوڵی بێوچاون وشەونخوونی ئێوە فاکتەری ئارامی و ئاسایشە لە ناوچەکە، بۆیە داواکارم بەهەمان رۆحییەتەوە درێژە بە ئەرکەکانتان بدەن و کوردستان وخەڵکەکەی وەک چاوتان بپارێزن.