سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا بۆ مەسرور بارزانیچاوەڕوانم لە دەرفەتێکی نزیکدا بتانبینم و لەگەڵتان کۆببمەوە“.

 

*سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نامەیەکی لە سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا پێگەیشت*

 

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی نوسینگەکەی ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، نامەیەکی لە جۆرجیا میلۆنی سەرۆکوەزیرانی نوێی ئیتالیا پێگەیشت.

 

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا، لە نامەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە کە پەیوەندی دۆستانەی نێوان ئیتالیا و هەرێمی کوردستان ،مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە و هەردوولا هاوبەشن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی بەردەم ئاسایش و سەقامگیریی .

 

"سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا، خواستی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە . بەتایبەتی پەرەپێدانیپەیوەندی دوولایەنە لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کشتوکاڵ و وزە.

سەرۆکی وەزیرانی ئیتالیا، ئومێدەوارە کە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق ، ببێتە هۆی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەپێناو گەیشتن بە ئامانجی هاوبەش کە ئاشتی و گەشەپێدان و خۆشگوزەرانییە." وەک لەڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە

 

لە کۆتایی نامەکەیدا سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا نووسیویەتیچاوەڕوانم لە دەرفەتێکی نزیکدا بتانبینم و لەگەڵتان کۆببمەوە“.