دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت) ڕایدەگەیەنێت، شانەیەکی شەش کەسییان دەستگیرکردووە کە بەناوی هەواڵگری ئێرانەوە کاردەکات.
بە گوتەی دەسەڵاتدارانی تورکیا، شانەکە لەلایەن ئەفسەرانی ئیتلاعاتی ئێران نەجەف ڕۆستەمی
(بەناوی حاجی) و مەهدی یەکە دێهغان (دکتۆر) بەڕێوەدەبرا.
گوایە ئەو گروپە وێنە و ڤیدیۆی بنکەی ئاسمانی ئینجیرلیک لە ئەدەنە کۆدەکردەوە کە دامەزراوەیەکی سەرەکی سەربازی ناتۆ و ئەمریکا و تورکیایە.
بەرپرسانی میت دەڵێت ئۆپەراسیۆنەکە ڕێگری کردووە لە ئەگەری کردەوەی دوژمنکارانە