بە پێی ڕاپۆرتی چاوەدێرانی رێکخراوکانی مافی مرۆڤ ، شەوی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانبار، سەجاد فەیزی، محەممەد جەعفەری و عرفان جامەشۆرانی، هەرسێکیان خەڵکی کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان کوژراون.

بە پشت بەستن بە ئامارەکانی تۆمارکراو لە ناوەندیی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، هەتا ئێستا لانی کەم ١٥ هاووڵاتیی کە لە ئەنجامی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار لە کرماشان لە لایەن هێزە سەرکوتكەرە حکوومەتییەکانەوە کوژراون ناسنامەیان ئاشکرا بووە.