بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی سەرماەز، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیم بەبێ پێشکەشکردنی هیچ فەرمانێکی قەزایی هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هەژار تورجی کوڕی ئەبووبەکر خەڵکی گوندی کۆپەڕ و ڕزگار خوانپایە کوڕی محەممەدئەمین دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستنەوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەیان كراوە لەبەردەستدا نییە.