ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، ئومێد بەدی جگە لە چالاکییە میدیاییەکانی لە بواری چاککردنەوە و کڕین و فرۆشتنی هێلیکۆپتەر و کەرەستەی وێنەگرتنیشدا چالاک بووە، هێزە ئەمنییەکانیش دەستیان بەسەر زۆربەی کەرەستەی شوێنی کارەکەیدا گرتووە و لێیان بردووە. 

هەوڵەکانی ئەو بنەماڵەیە بۆ زانینی چارەنووسی تا ئێستا بێ ئەنجام بووە. ئومێد بەدی دانیشتووی گەڕەکی "مەجبور ئاباد"ی شاری بوکانە، خێزاندارە و خاوەنی یەک منداڵە. تا کاتی بڵاوکردنەوەی، هۆکاری دەستگیرکردنەکەی و تۆمەتەکانی لەسەر دیاری نەکراوە، نیگەرانییەکانیش لەبارەی بارودۆخی ناوبراوەوە بەردەوامن.