جەستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا نیشان دەدات کە ڕژێمەپاوانخوازەکان هاوبەشی بازرگانی جێی متمانە نین و زنجیرە دابینکردنی داهاتوو دەبێت بە وڵاتانی وەک کەنەدا تێپەڕێت کە نیگەرانن لەدەردانی کاربۆن و مافی مرۆڤ.
ترودۆ لەم دواییانەدا لە گەشتێکی فەرمی بۆ گروپی بیست و لوتکەکانی دیکەی ئاسیا گەڕایەوە، لەوێ وڵاتەکەی وەک دابینکەرێکی جیهانیمتمانەپێکراو بۆ کانزاکان و وزەی گرنگ وەسف کرد. هەروەها کەنەدا یەکشەممەی ڕابردوو ستراتیژی هیندستان و زەریای هێمندەستپێکرد بە ئامانجی بەرپەرچدانەوەی دەسەڵاتی چین لە ناوچەکەدا.
ترودۆ لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: ئەوەی ئێستا سەرنجمان لەسەرە، دڵنیابوونە لەوەی کە ئابوورییەکانمان - ئابوورییە کراوە وئازادەکانمان - وابەستەی سەرکردە تاکڕەوەکانی وەک (سەرۆکی ڕووسیا) ڤلادیمێر پوتین نین."
ترودۆ ئاماژەی بەوەدا کە ئەوروپا بە خێرایی لە وزەی ڕووسیا دوور دەکەوێتەوە و پێویستە وڵاتان بەدوای دابینکەری بەدیلدا بگەڕێن وەککەنەدا کە "ستانداردی ژینگەیی بەرز"یان هەبێت و ڕێز لە مافەکانی مرۆڤ و کرێکاری بگرن.
ترودۆ کاتێک پرسیاری لێکرا کە ئایا نیگەرانە لەبارەی سیاسەتە بازرگانییە پارێزگارییەکانەوە کە لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠ ٢٤یئەمریکادا دەبێتە پرسێک، وتی: "پارێزگاریخوازی بەرامبەر بە وەبەرهێنەرانی کەنەدی یان کۆمپانیا کەنەدیەکان لە ڕاستیدا کۆتاییەکەی بەئازاری کۆمپانیا ئەمریکییەکان و کرێکارانی ئەمریکی بە شێوەیەکی بەرچاو دەگەیەنێت".