سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ 
خۆم بە هەڵە دەزانم و تاسەرئێسقان پەشیمانم

لە چاوپێکەوتنێکدا، سروە عەبدولواحید وتی، "خۆم بە هەڵە دەزانم" چونکە "بەشێک لە سەرکردەکانی هاوپەیمانێتییەکە راستگۆ نەبوون" و دواتر لەپێناو پلە و پۆستدا پەیوەندییان بە حزبە دەسەڵاتدارەکانەوە کرد

سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عیراق، رایگەیاند، "تاسەرئێسقان" پەشیمانە لە بەشداریکردنی لە "هاوپەیمانیی لەپێناوی گەل" لەگەڵ بزووتنەوەی ئیمتیداد.