ئەو توێژەرە کوردە، ڕێگەیەکی نوێی بۆ چارەسەریی نەخۆشیی شێرپەنجە لە ڕێگەی هۆشی زیرەكەوە دۆزیوەتەوە، بەشێوەیەک کە هۆشی زیرەک لە خانە بنچینەیەکانی شێرپەنجە ورد دەبێتەوە و ڕێکاری نوێ و کاریگەر بۆ چارەسەریی شێرپەنجەی جەرگ دادەنێت و هاوکات سیستەمێکی دەرمانیی زیرەک بۆ تووشبووانی شێرپەنجە پێشنیار دەکات. 

ئەو دەستکەوتە زانستییە پێشوازیی زۆری نێودەوڵەتیی لێ كراوە.