دادگای شۆڕشی شنۆ ئومید ئیبراهیمیان بە تۆمەتەکانی «هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی و هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران» بە ٥ ساڵ بەندکران، یاسر شەریفییان بە تۆمەتەکانی «پڕۆپاگەندە و هەوڵدان دژی ئەمنییەتی نەتەوەیی، ڕاگرتنی چەکی تاپڕ و هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران» بە ٤ ساڵ بەندکران و ڕەشید فەقی زادەیان بە تۆمەتی «هاندانی ڕای گشتی» بە ١ ساڵ بەندکران سزا داوە.

یاسر شەریفیان، ڕەشید فەقی زادە و ئومید ئیبراهیمی بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی گوڵانی١٤٠٤، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئەمنییەتی بۆ ماڵەکەیان دەستبەسەر کران و لە کۆتاییدا ١٢ی جۆزەردان بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی شنۆ تا کۆتایی قۆناغەکانی دادوەریی ئازاد کرابوون.