لە ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی تیرام ساڵی ١٤٠٤؛ ڕامین ڕۆستەمی، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لە تاران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

پێویستە بگوترێ کە لە هەمان ڕۆژدا هێزە ئەمنییەکان ئیحسان ڕۆستەمی چالاکی فەرهەنگی و ئامۆزای ڕامینیشیان لە ماڵەکەی خۆی لە تاران دەستبەسەر کردووە.