وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان رێبەر ئەحمەد  دەڵێت, لای ئێمه‌ ئاشکرایه‌ درۆنەکان لە کوێوە ئا ڕاستە دەکرێن و ئامانجی ئەو هێرشانە ژێرخانی ئابوری هەرێمی کوردستانە.
رێبەر ئەحمەد  لەوەڵامی رۆژنامەنووساندا سەبارەت بە هێرشە درۆنییەکان ده‌ڵێ: هێرشە درۆنییەکان کردەوەی تیرۆریستین و شادەماری ئابوری هەرێمی کوردستان دەکەنە ئامانج.


رێبەر ئەحمەد داواشی لە حکومەتی فیدراڵ كرد، سنورێک بۆ ئەو هێرشە درۆنییانە دابنێت و ئەو لایەنانەشی لە پشت ئەو هێرشانەن، ئاشکرا بکرێن و بدرێنە دادگا.
لەبارەی رێگەگرتن لەو هێرشانە و چۆنیەتی پاراستنی شوێنەکان، رێبەر ئەحمەد، ده‌ڵی: بۆ روبەڕوبونەوە و وەستاندنی ئەو هێرشانە، هەماهەنگی و کاری هاوبەش لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ دەکەین، هەروەها داوامان لە هاوپەیمانانیش کردووە هاوکارمان بن لەو بارەیەوە.