پارتی دیموکراتی کوردستان لیژنه‌یه‌کی دروستکردووه‌ بۆ  گفتوگۆکردن بۆ بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێم. به‌لام ئایه‌ پارته‌ سیاسیه‌کانی دیکه‌ی هه‌رێم چه‌ند ئاماده‌ن بچنه‌ نێو کابینه‌یه‌کی نوێی حوکومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌، که تێیدا پارتی ڕێژه‌یه‌کی زۆری کورسیه‌کانی بردۆته‌وه‌. 

هۆشیار زێباری ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی سه‌رۆكایه‌تی گروپی گفتوگۆی پێکهێنانی حوکومه‌ت ده‌کات.

پارتی بڵاویکردەوە مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبە لیژنەیەکی باڵای پێکهێناوە، لیژنه‌كه‌ له‌لایه‌ن هۆشیار زێباری ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارێزگاكان و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی به‌شدارن له‌ لیژنه‌كه‌.