محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق،  پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی خه‌لکی هه‌رێمی کوردستان کرد به‌ بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌لبژاردن بۆ خولی شه‌شی په‌رله‌مانی کوردستان . 

یەکشەممە 20ی 10ی 2024، لە کاتێکدا پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە کۆتایی هات، سوودانی پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ گەلی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان نارد.

لە پەیامەکەیدا سوودانی گووتی: "من بە هەموو لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی دەکەم. ئەم بەردەوامییەی هەڵبژاردن و دیموکراسی، نیشانی پەیوەندیدانی گەلی کوردستان بە دیموکراسی و ئازادیی. ئەمە بەهای قوربانیدانی گەلی کوردستانە بۆ بەدەست هێنانی ئازادی و سەربەخۆیی."

پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان کاتژمێر 7ی ئەمڕۆی 20ی 10 ی  2024 دەستی پێکرد، کە بەشداربووانی 2 ملیۆن و 686 هەزار و 578 دەنگدەر لە چوار پارێزگای هەرێم، واته هەولێر، دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە، مافی دەنگدان.