سەرچاوەکان دەڵێن، لە شوێنێکی نادیارەوە گولەیەکی هاوەن ئاڕاستەی نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی قامیشلۆ کرا، تا ئێستا هیچ زانیاریە لەبارەی زیانی مرۆییەوە بڵاونەکراوەتەوە.
فڕۆکەخانەی قامیشلۆ هێزەکانی ڕوسیا و سوریا لەخۆدەگرێت و زانیاریش هەیە گروپەکانی سەر بە ئێران لە دەوروبەری لە چوارچێوەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی حکومەت جێگیرکراون.
تا ئێستا هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ڕۆژئاوای کوردستان هیچ لێدوانێکیان لەسەر ڕووداوەکە نەداوە.