‎وتارخوێنی سوننەکان لە زاهیدانی ئێران، مەولاوی عەبدولحەمید داوای ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان دەکات و کورد لە ئێران بە یەکێک لە باشترین کەسەکانی وڵات وەسف دەکات و دەڵێت: هاووڵاتییان لە کوردستانی ئێران گلەیی لە کێشە و ناڕەزایەتی دەردەبڕن، بۆیە نابێت تەقەیان لێ بکرێت و بە توندوتیژی مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.

‎سەرکردەیەکی سوننە بۆ خامنەیی: تا کەی بە هاووڵاتی "پلە دوو" دەمێنینەوە?
‎ شێخ عەبدولحەمید ئیسماعیل زاهی بە یەکێک لەو کەسایەتییە میانڕەوانەی سوننە دادەنرێت کە لە بازنە سیاسییەکانی ناوەوە و دەرەوەی ئێراندا زۆر بەناوبانگن.

‎ڕێبەری دیاری سوننە لە ئێران، شێخ عەبدولحەمید ئیسماعیل زاهی، ئیمامی هەینی لە شاری زاهیدان، ناوەندی پارێزگای بەلووچستان، پەیامێکی ئاراستەی ڕێبەری مەزنی کۆماری ئیسلامی کرد و تیایدا ڕایگەیاند کە هاووڵاتیانی سوننە لە ئێراندا... هێشتا بە "هاوڵاتی پلە دوو" دادەنرێت.

‎ زاهی کە بە "مەولەوی عەبدولحەمید" (٧٢ ساڵ) ناسراوە، لە پەیامەکەیدا کە ڕۆژی سێشەممە لە سەر سایتی خۆی بڵاوکراوەتەوە، وتی: کێشەی سەرەکی هەڵاواردن لە دژی سوننەکان لە ئێران لە لایەن هەندێک لایەنی ناوەندەکانی بڕیارەوە سەرچاوە دەگرێت ماڵپەڕی فەرمی.

‎عەبدولحەمید ئاماژەی بەوەشکرد، "دوای 42 ساڵ بەسەر سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامی، سوننەکان لە ئێران هێشتا ڕووبەڕووی کێشە و نیگەرانی زۆر دەبنەوە سەبارەت بە مافە مەدەنییەکان، تا ئەو ڕادەیەی هەست بە هاوڵاتی پلە دوو لە ئێران دەکەن".