جەهەپە لە ئەستەنبوڵ و ئەنقەرە لە پێشە. لە ئێستادا ده‌م پارتی لە شارەکانی وەک ئامەد، وان، بەدلیس، سێرت، مێردین، دەرسیم، ئێلیح، موش، جۆلەمێرگ، ئاگری لە  پێشه‌وه‌دا بووه. هەرچەندە ده‌م پارتی پارێزگای قەرسی بە مەهەپە لەدەستدا، بەڵام خاکی وەک بەدلیس و موش و ئاگری لە ئاکەپە و هەروەها دێرسیم لە حزبی شیوعی بەدەست هێناوە. لە ئیستەنبوڵ، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو کاندیدی جەهەپە 49%ی دەنگەکانی دەستەبەر کردووە، موراد کوروم کاندیدی ئاکەپە 41%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

هاوکات لە ئەنقەرە کاندیدی جەهەپە بە 57%ی دەنگەکان لە پێشەنگدایە و ئاکەپە بە 35% لە دواوەیە.

پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌، دۆزی کورد له باکوری کوردستان به‌کوێ ده‌گات؟