تێڕوانینێکی گشتیی ئاماری ناوەندی ئاماری چاونیوز داتای نوێی سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان بڵاوکردەوە. بە پێی دوایین ئامارەکان، لانی کەم ٤١٠ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم، کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەکان، بەرکەوتن بە سەرما و تەقینەوەی مین کوژراون یان بریندار بوون.
لە نێویاندا 46 کەس گیانیان لەدەستداوە و 364 کەسیش برینداربوون. جگە لەوەش، لانیکەم ٩٦٠ هاووڵاتی کە کەرتە جیاوازەکانی وەک چالاکانی مەدەنی، کولتووری، زمانەوانی، ئەدەبی، ژینگەیی، سیاسی، وەرزشی، هونەری و ئایینی لەخۆدەگرێت، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
هه ڕوه ها له ڕاپۆرته که دا تیشک خراوه ته سه ڕ ئه وه ی که لانیکه م 132 هاووڵاتیی کورد له زیندانه کانی کوردستان و ئێران به تۆمه تی په یوه ندیدار به سیاسه ت، ئایین
و تاوانی پێوه ندیدار به ماده هۆشبه ڕه کان له سێداره دراون، له نێویاندا 12 چالاکوانی سیاسی و ئایینی له پێکهاته ی کورد.