وەزارەتی بڵاوکردنەوەی فەزیلەت و رێگریکردن لە خراپەکاریی کە سەر بە بزووتنەوەی تاڵیبانە بڵاویکردەوە، "بە دروشمی فەرمان بە چاکە و رەتکردنەوەی خراپە ئامێرە مۆسیقییەکانی شاری هیرات سووتێنراون".

شاری هیرات سێیەمین گەورە شاری ئەفغانستانە ئەو ئامێرانەی لەلایەن تاڵیبانەوە سووتاون بریتین لە ئامێرەکانی ( گیتار،ھارمۆنیکا و تەپڵ و چەند ئامێرێکێ دیکە ) جگە لە ئامێرەکانی بڵندگۆ کە بەشێکیان لە هۆڵەکانی هاوسەرگیری کۆکرابوونەوە.

وتەبێژی وەزارەتەکەش وتوویەتی، "میوزیک دەبێتە هۆی گەندەڵی ئەخلاقی" و ژەنینی ئامێرەکان "دەبێتە هۆی ئەوەی گەنجان بەلاڕێدا بەرن بۆیە بڕیاری سووتاندنیان دراوە".