پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوور چۆ کیجۆنگ

 

ئه‌‌‌مڕۆ چوارشەممە ²٠ ²³/·/±¹، پێشوازییمان له‌‌‌ چۆ کیجۆنگ کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان کرد. لە دیدارێکدا،باس لە ڕەوشی سیاسی و ئابووری هەرێمی کوردستان و عێراق و ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم لە بوودجەی پەسەندکراوی عێراق کرا.

‎جه‌‌‌ختمان له‌‌‌سه‌‌‌ر پشتیوانیکردنی پارتی بۆ ئه‌‌‌و نامه‌‌‌یەی سه‌‌‌رۆکی هه‌‌‌رێمی کوردستان بۆ کۆمیسیۆنی باڵای سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆی هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌کانیعێراق کردەوە و، هیوامان  خواست لە نیزیکترین کاتدا هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان بکرێ و هاوکات هیچ بیانوویەکی سیاسی وتەکنیکی نەبێتە ڕێگر لەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمان٠ 

 

ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو