محەممەد نەزیف قادری بەرپرسی پەیوەندییە گشتیەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بەدەنگی ئەمەریکای راگەیاندووه‌‌‌، که  ئەندامێکی حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەناوی سیامەند شابۆی ،  "دەوروبەری شارۆچکەی بەحرەکە لە نزیک هەولێر لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران شه‌‌‌هیدکراوه".

سیامەند شابۆیی ئەندامی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران بووه‌‌‌، له ڕۆژی ١٢ی ٧ ی ٢٠ ٢٣ له‌‌‌ 
نەزیف قادری وردەکاری کوژرانی ئەندامەکەیانی بۆ دەنگی ئەمەریکا باسکردوو، "کەسێک پەیوەندی بەسیامەند دەکات و پێی دەڵێت وەرە ئەندازەی خانوەکەم بۆ بگرە بۆ ئەوەی هەندێک ئیشی ئاسنگەریم بۆ بکەیت. بەڵام دەیباتە گوندی بەستۆرە و لەوێ لە چۆڵەوانیەک بە دوو فیشەک دەیکوژێت. دوای 24 کاتژمێر تەرمەکەیمان دۆزیەوە و ئێستاش لە پزیشکی دادی هەولێرە و توێکاری بۆ دەکرێت".
 
چەند رۆژی پێشیش دوو کادێری دیکەی حیزبی دیمۆکرات لە ناوچەی هەڵشوی، قەڵادزێ تیرۆر کران.
وێنه‌‌‌ی نێدراوی شه‌‌‌هید سیامه‌‌‌ند بۆ ڕووداو٢٤