‎‎مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە رایگەیاند، بەهۆی سەرقاڵبوون بە هێرشەکانی تورکیا هەماهەنگییەکانیان لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش وەستاوە.

‎مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هەسەدە لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تورکیا کەسانی مەدەنی دەکاتە ئامانج و دەیەوێت خاکی رۆژئاوای کوردستان داگیربکات، بەڵام ئەو هێرشانەی تورکیا و بەئامانجگرتنی خەڵکی مەدەنی بێ وەڵام تێناپەڕێت.

 
‎فەرماندەی گشتی هەسەدە وتیشی، لە رۆژی ١٩ی ئەم مانگەوە و بەبێ وەستان سوپای تورکیا هێرشی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە و لەو کاتەوە زیاتر لە ٤ هەزار هێرشی ئەنجامداوە، کە ٦٧ هێرشیان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بوون