ناحەزانی نێوخۆیی و دەرەکی لە پێشبرکێدان لە پێناوی کوسپ دروستکردن وڕاچنینی تەونی گڵاوی هزرە مایەپوچبووەکانیان، دژی خواستە ڕەواکانی گەلەکەمان و  ڕاگرتنی رەورەوەی پێشکەوتنی هەرێمەکەمان ، لەبەرامبەردا پشت ئەستور بە تواناو خۆشەویستی زۆرینەی چین و توێژەکانی کومەڵگای کوردەواری ، حکومەتی هەرێمی کوردستانسەرگەرمی جێبەجێکردنی پلانی بوژاندنەوەی ئابوری و کومەڵایەتیە.
 بە شێوازی  هەمە چەشنکردنی زانستی  سەرچاوەکانی داهات وفەراهەمکردنی پانتایی بەرینتری هەلی کار بۆ ئەوانەی پێویستییان بەکارکردن هەیە بەتایبەتی توێژی گەنج ،  بەهاندان و ڕەخساندنیژینگەی لە باری زیاتری بەشداریکردنی بەرمهێنەرە خۆماڵی و بیانییەکان لە هەمو بوارەکاندا بە تایبەتی هەردو سێکتەری ( کشتوکاڵی وپیشەسازی). 
هەر وەک نمونە، کردنەوەی پروژەیەکی بەرهەمهێنانی (ماسی ) لە پارێزگای دهۆک و دابینکردنی (٥٠ ٠ ) هەلی کار ،کردنەوەی کارگەی وەبەرهێنانی ( شیرەمەنی) لە ناحیەی مێرگەسورو دابینکردنی زیاتر لە (٢٠ ٠ ) هەلی کار ،  هاتنی دوو شاندی ئەمریکیپسپور لە بواری کشتوکاڵیدا بەمەبەستی هەماهەنگی.

  هەڵکشانی پروسەی هەناردەکردنی بەرهەمە خۆماڵییەکان وەک ( هەنگوین ، پەتاتە ،سێو و هەنار) بۆ دەرەوەی وڵات. برەودان بە کەرتی گەشت و گوزار  و سێکتەری رێگاو بان ، بۆیە ناکرێ لایەنێکی سیاسی ڕێگر بێت لەبەردەم پروژەو سیاسەتەکانی حکومەتی هەرێم کوردستان و بیزارکردنی خەڵک. 
بە دڵنیاییەوە بەهەماهەنگی کۆمەڵانی خەڵک و لایەنەنیشتیمانپەروەکان ، پیلانەکانی نەیاران  سەرنگومدەکرێن و گەل و وڵاتەکەمان  ڕوو سورو سەرفراز دەبێت.