به‌‌‌ڕیزان کاک عەبدوڵا موهتەدی، کاک عومەر ئیلخانیزاده‌‌‌ کاک ڕەزا کەعبی!
پێشمەرگەو ئەندامانی کۆمەڵە!
داواکارم بە زوترین کات شەڕی نێوانتان ڕاگرن و هەوڵ بدەن بە ڕێگەی دانیشتن و لێک تێگەیشت چارەسەری ناکۆکی نێوانتان بکەن. ئێوە بە باشی دەزانن دژمنانی گەلی کورد و ڕژیمی ئاخوندی کەڵک لە شەڕو ناکۆکی نێوان هێزە سیاسیەکان دەبینێ‌.
بە ناوی خۆم و سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران جارێکی دیکە دواتان لێ‌ دەکەم بە زویی ڕوبەڕوبونەوە و خوێنڕشتنی ڕۆڵەی کورد بە دەستی یەکتر ڕابگرن.
بۆ لێک نزیک بونەوەو کۆتایی هاتنی ئاڵۆزی و شەڕی زیانباری نێوانتان داوای دانیشتن و کۆبونەوەی هاوبەشتان لەگەڵ دەکەم.
بابەشێخ حوسەینی
سکرتێری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
١ی پوشپەڕی ١٤٠ ٢ کۆچی خۆری