سه‌‌‌رۆکى هه‌‌‌رێمى کوردستان پێشوازى له‌‌‌ شاندێکى باڵاى سه‌‌‌ربازیى بریتانى کرد

 

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا

بڵاویکردەوە، نێچیرڤان بارزانى، سه‌‌‌رۆکى هه‌‌‌رێمى کوردستان پێشوازى له‌‌‌ شاندێکى باڵاى سه‌‌‌ربازیى بریتانى به‌‌‌ سه‌‌‌رۆکایه‌‌‌تیى مارشاڵسامى سامپسۆن گه‌‌‌وره‌‌‌ ڕاوێژکارى به‌‌‌رگریى بریتانى له‌‌‌ ڕۆژهه‌‌‌ڵاتى ناوه‌‌‌ڕاست و باکورى ئافریکا کرد که‌‌‌ له‌‌‌ ژماره‌‌‌یه‌‌‌ک له‌‌‌ پله‌‌‌داران وبه‌‌‌رپرسانى باڵاى سه‌‌‌ربازیى بریتانى پێکهاتبو، له‌‌‌ کۆبونه‌‌‌وه‌‌‌کەدا که‌‌‌ ڕۆژى که‌‌‌یڤ، کونسولى گشتیى بریتانیا له‌‌‌ هه‌‌‌رێمى کوردستان ئاماده‌‌‌ىبو، دۆخى ئه‌‌‌منیى عێراق و هه‌‌‌رێمى کورستان و چاکسازییه‌‌‌کانى وه‌‌‌زاره‌‌‌تى پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ و هاریکاریى هاوبه‌‌‌شى ئه‌‌‌منى تاوتوێ کران.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە، هه‌‌‌ردولا جه‌‌‌ختیان له‌‌‌ گرنگیى سه‌‌‌رخستنى پرۆسه‌‌‌ى ڕێکخستنه‌‌‌وه‌‌‌ و یه‌‌‌کخستنى پێشمه‌‌‌رگه و چاکسازییه‌‌‌کانىوه‌‌‌زاره‌‌‌تى پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ کرده‌‌‌وه‌‌‌ و ئاماژه‌‌‌یان به‌‌‌وه‌‌‌دا که‌‌‌ "ده‌‌‌بێت پڕۆسه‌‌‌که‌‌‌ به‌‌‌ شێوه‌‌‌یه‌‌‌کى کاراتر به‌‌‌ڕێوه‌‌‌بچێت"، له‌‌‌مباره‌‌‌یه‌‌‌وه‌‌‌ سه‌‌‌رۆکى هه‌‌‌رێمىکوردستان سوپاس و پێزانینى پێشکه‌‌‌ش به‌‌‌ بریتانیا و وڵاتانى دیکه‌‌‌ى دۆست کرد بۆ پشتگیرى و هاوکارییان له‌‌‌ پرۆسه‌‌‌که‌‌‌.

لایخۆیانه‌‌‌وه‌‌‌ شاندەکەی بریتانیا دوپاتیان کرده‌‌‌وه‌‌‌، "بریتانیا به‌‌‌ بایه‌‌‌خه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ ئارامى و سه‌‌‌قامگیریى ئه‌‌‌منیى عێراق و هه‌‌‌رێمى کوردستانده‌‌‌ڕوانێت و له‌‌‌ پێشکه‌‌‌شکردنى هاوکارى و پشتگیریى ئه‌‌‌منى بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌‌‌قامگیریى عێراق و هه‌‌‌رێمى کوردستان و سه‌‌‌رخستنىپڕۆسه‌‌‌ى چاکسازى و یه‌‌‌کخستنه‌‌‌وه‌‌‌ى پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌، به‌‌‌رده‌‌‌وام ده‌‌‌بێت".