یەحیا رەسوڵ وتەبێژى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لەکۆبوونەوەیەکدا ئەنجومەنی وزاریئاسایشی نیشتمانی چوار بڕیارى دەرکردووە کە بریتین لە:

1-داڕشتنی پلانێک بۆ دووبارە بڵاوکردنەوەی هێزەکانی سنووری عێراق لەخاڵى سفر بەدرێژایی سنوورەکان لەگەڵ ئێران و تورکیا.

2- دەستەبەرکردنی هەموو پێداویستیەکانی پاڵپشتی لۆجستی بۆ فەرماندەیی هێزە سنوورییەکان و بەهێزکردنی توانا و پارەی پێویستمرۆیی و پاڵپشتیکردنیان بە کەلوپەل و شتی تر، بە مەبەستی ئەوەی بتوانن ئەرکەکانیان بە ئەنجام بگەیەنن

.3 مانۆڕکردن بەو توانا مرۆییانەی لەبەردەستی وەزارەتی ناوخۆدایە بۆ بەهێزکردنی بنکە سنوورییەکان.

.4 هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە بۆ بەجێگەیاندنی بڕگەی 1 و 2ی سەرەوە بە ئامانجییەکخستنی هەوڵی نیشتمانی بۆ پاراستنی سنوورەکانی عێراق.